AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٧ ١٢:٢٤

لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی عاشوورا؛

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یاسی عاشوورای حسێنی لە بەیرووت وتی: ترسمان لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل هە،بەر شەڕی گشت گیر لە بەرەی باکووری نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵلا جەختی کرد کە یەکەم شتێک لە ڕۆژی عاشوورا دەگاتە بیری ،رۆڤ، غەززەیە. ناوبراو جەختی کرد کە حزبوڵڵا لە بەرانبەر ستەم دژی گەلی غەززە بێدەنگ نابێت و هەر ئەو جۆرە کە ئیمام حسێن لە نیوەڕۆی عاشوورا دەنگی هەڵێنا، حزبوڵڵا لە بەرانبەر ستەمدا بێدەنگ نابێت و هەموو کەسانێک کە ئاوەها بیرێکی دەکەنەوە و داوامان لێدەکەن، هەڵە دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل جەختی کرد کە ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریا بەردەوام پاڵپشتی غەززەین.

نەسروڵڵا وتیشی کە سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ لەگەڵ کەمبوونی هێز بەرەوڕوویە و ئەو بابەتە ئەنجامی خەسارگەلێکە کە لە غەززە و باکووری فەلەستین پێی گەییشتووە.

ناوبراو ئیسرائیلییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر تانکەکانتان بێنە لوبنان و باشووری لوبنان، چی دیکە تانێکتان بۆ نامێنێتەوە.

حەسەن نەسروڵڵا ئەمریکا بەرپرسی ڕاستەوخۆ و تەواوی جەنایەتەکانی ئیسرائیلی وەسف کرد کە بە پاڵپشتی سیاسی و مادی و سەربازی خۆی لە ئیسرائیل دەستی هەیە لە جەنایەتەکاندا.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر درێژەی پاڵپشتییەکانیان لە غەززە و وتی هەڕەشە لەسەر ئێمە نابێتە هۆی ترمان لە شەڕ.

News ID 50937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha